کوردستانی
ئەم شارەش سبەینێی کردە پشوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پارێزگای هەولێر سبەینێی کردە پشووی فەرمی لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنووری پارێزگاکە (زانکۆ، پەیمانگا، قوتابخانە حکومى و ئەهلییەکان)، بەڵام پشووەکە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ناگرێتەوە.
لە راگەیەندراوێکدا کە نووسینگەی ئومێد خۆشناو، پاریزگاری هەولێر بڵاویکردووەتەوە هاتووە، بەهۆى پێشبینییەکانى کەشناسى و گۆڕانى کەشوهەوا و دابەزینى پلەى گەرمى، دواى گفتوگۆ و راگۆڕینەوەى پارێزگارى هەولێر لەگەڵ سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، وەزیرى خوێندنى باڵا و وەزیرى پەروردە گەیشتنە ئەم بڕیارانەى لاى خوارەوە:-
یەکەم/ بەیانى رۆژى پێنجشەممە 2022.1.20، لەسەرجەم ناوەندەکانى خوێندن (زانکۆ، پەیمانگا، قوتابخانە حکومى و ئەهلییەکان) پشووى فەرمى دەبێت.
دووەم/ لهبهر ئهوهى وەزارەتى دارایی لە پڕۆسەى دابەشکردنى مووچەدایە، لە سەرجەم فەرمانگە و دامەزراوە حکومییەکان پشوو نابێت و دەوامى فەرمییە.
سێیەم/ ئهم بڕیارانە سنوورى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران ناگرێتەوە.
ر. ئ.