کوردستانی

هەبەدەهە بەرپرسیارێتی تەقاندنەوەی بۆرییە نەوتەکەی مەڕەشی لە ئەستۆ گرت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەبەدەهە بەرپرسیارێتی تەقاندنەوەی بۆرییە نەوتەکەی مەڕەشی لە ئەستۆ گرت
مەودا میدیا-

رۆژ نیوز بڵاویکردەوە، تەڤگەری شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلان، بەرپرسیارێتیی تەقاندنەوەی بۆرییە نەوتەکەی مەڕەشی لەئەستۆ گرتووە و رایگەیاندووە "بە تەکنیکێکی تایبەت تەقێندراوەتەوە".

لە هەواڵێکی پێگەی رۆژ نیوزی نزیک لە پەکەکەدا هاتووە، تەڤگەری شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلان-هەبەدەهە، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە "رۆژی 18ی کانوونی دووەم، هێزەکانی ئێمە بۆری نەوتی مەڕەش/پازارجخ-یان، بە تەکنیکێکی تایبەت تەقاندەوە و دواتر هێزەکانمان بە سەلامەتی گەڕانەوە بۆ بارەگاکانیان".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەو چالاکییە بۆ تۆڵەکردنەوەی گەلە بندەستەکەمان، توێژی کرێکار، بەرخۆدێرانی زیندان، شەهیدکردنی دەیان شۆڕشگێڕ لەلایەن فاشیستەکانەوە، بووە"، دەشڵێت "لەبەرانبەر تەواوی ئەو کۆمەڵکوژییانەی، ئاکەپە/مەهەپە بەسەر گەلی کورددا هێناویانە، لێپرسینەوە دەکەن و تۆڵەیان لێدەکەنەوە".

دوێنێ سێشەممە 18ی کانوونی دووەمی 2022 بۆرییەکی نەوت لە تورکیادا تەقییەوە، پاش چەند کاتژمێرێک دەرکەوت کە بۆری گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانە بۆ تورکیا، درێژی بۆرییەکە 511 کیلۆمەترە.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب