کوردستانی
هێرشکرایە سەر نووسینگەی بەرپرسێکی باڵا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و له‌ڕێگه‌ی بۆمبێكی ده‌ستییه‌وه هێرشكراوه‌ته سه‌ر نووسینگه‌ی شاخەوان عه‌بدوڵا، جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای كه‌ركوك بە مەودا میدیای راگه‌یاند، ئه‌مشه‌و له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه بۆمبێكی ده‌ستی هه‌ڵدراوه‌ته ناو نووسینگه‌ی شاخه‌وان عه‌بدوڵا و ته‌قیوه‌ته‌وه، له ئه‌نجامیشدا زیانی زۆری به‌ر بینای نووسینگه‌كه و ده‌وورووبه‌ره‌كه‌ی گه‌یاندووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه‌شكرد، هێرشه‌كه هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه، سه‌رجه‌م پاسه‌وان و كارمه‌ندانی نووسینگه‌كه‌ی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق سه‌لامه‌تن.
لە هێرشێکی هاوشێوەدا بەرەبەیانی 13ی ئه‌م مانگه لقی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبەغدا لەرێگەی بۆمبێکی چێنراو كرایه ئامانج، هێرشەکەش زیانی مادی لێکەوتەوە و زیانی گیانی نەبوو.
لە هێرشێکی هاوشێوەدا بەرەبەیانی 13ی ئه‌م مانگه لقی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبەغدا لەرێگەی بۆمبێکی چێنراو كرایه ئامانج، هێرشەکەش زیانی مادی لێکەوتەوە و زیانی گیانی نەبوو.
ر. ئ.