کوردستانی

کەلار؛ لەسەر راگرتنی ئۆتۆمبێل هاوڵاتییەک بە فیشەک بریندارکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەلار؛ لەسەر راگرتنی ئۆتۆمبێل هاوڵاتییەک بە فیشەک بریندارکرا
مەودا میدیا-

ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی کەلاری کۆن لە قەزای کەلار دوو هاوڵاتی لە کۆڵانی خۆیان لەسەر راگرتنی ئۆتۆمبێل دەبێت بە دەمەقاڵێیان و لە ئەنجامدا یەکێکیان ئەوی دیکەیان بە فیشەک بریندار دەکات.

بەڕێوەبەراتیی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لە گەڕەکی کەلاری کۆنی قەزای کەلارەوە هاوڵاتییەک هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار کەبەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە بریندار بوو بوو".

روونیشیکردەوە "بەوتەی خۆی لە کۆڵانەکەی ماڵی خۆیان ئۆتۆمبێلی راگرتووە و بەوهۆیەوە لەگەڵ دراوسێیەکی بووە بەدەمەقاڵێیان و لەئەنجامدا دراوسێکەیان خۆی و براکەی بەچەک و چەقۆ هێرشیان کردووەتە سەری و بەفیشەک برینداریان کردووە و چەند فیشەکێکیان بە ئۆتۆمبێلەکەیانەوە ناوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "لەئێستادا چارەسەری پێویست بۆ بریندارەکە کراوە و پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کردووەتەوە و بەبڕیاری دادوەریش بەپێی مادەی405/31  فەرمانی دەستگیرکردن بۆتۆمەتباران دەرچووە".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب