کوردستانی
کەشناسیی هەرێم: لە سەنتەری ئەم شارانە بەفر دەبارێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو شەپۆلە بەفر بارینەی لە ئێوارەی ئەمڕۆوە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە تا شەوی هەینی بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو شەپۆلە بەفر بارینەی لە ئێوارەی ئەمڕۆوە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە تا شەوی هەینی بەردەوام دەبێت.
لە راگەیەندراوێکدا ئەمشەو بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد "هەر وەکو پیشبینیمان کردبوو لە راگەیاندراوەکانى پێشووماندا شەپۆلی بەفر بارین لە ئێوارەوە دەستیپێکردووە لە رۆژئاوای هەرێمه‌وه پاشان ناوچە شاخاوییەکانى دهۆک و سەنتەرى شاریشى گرتەوە و گه‌يشته ناوچه شاخاويه‌كانى هه‌ولێر و ده‌وورووبه‌رى و پێشبينيش ده‌كرێت ئه‌م شه‌پۆله به‌رده‌وام بێت و سه‌نته‌رى شاري هه‌ولێر به ته‌واوى بگرێته‌وه به‌تێكه‌ڵه‌ى به‌فر و بارانه‌وه پاشان له دره‌نگانى شه‌ودا به‌ره‌و ناوچه‌كانى راپه‌ڕين و ناوشاخاويه‌كان سلێمانى ده‌ڕوات".
ئاماژەی بەوەشکردووە "له به‌ره‌به‌يانى رۆژي پێنجشه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت و ته‌واوى ناوچه شاخاويیه‌كانى سلێمانى و سه‌نته‌رى شارى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه ده‌گرێته‌وه و به‌رده‌وام ده‌بێت تا شه‌وى هه‌ينى پله‌كانى گه‌رما نزم ده‌بێته‌وه به (2-4) پله‌ى سيليزى و مه‌وداي بينين كه‌مده‌بێته‌وه بۆ (2-3) كلم".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "هه‌ندێك له ناوچه‌كانى گه‌رميان و كه‌ركوك پێشبينى ده‌كڕێت به‌فرێكى كه‌مى لێببارێت، بەڵام ناوچه‌كانى ده‌شتى هه‌ولێر و هه‌ندێك له ناوچه‌كانى گه‌رميان ته‌نها بارانى لێ ده‌بارێت، له كاته‌كانى به‌يانى زوودا به‌فر بارين چڕ ده‌بێته‌وه له ناوچه شاخاويیه‌كانى دهۆك و راپه‌ڕين و پێنجوێن و ده‌وورووبه‌رى".
ر. ئ.
ر. ئ.