کوردستانی
پارێزگاری سلێمانی لەبارەی دەوامەوە بڕیاریدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، هاوڵاتییان ئاگادار دەکەنەوە دامودەزگا حکومییەکان لە ئەمڕۆدا بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتییان بەردەوام دەبن لە کاری رۆژانەی خۆیان، ئەو کارمەندانەی ناتوانن بگەنە شوێنی کارەکانیان بە ئامادەنەبوو هەژمار ناکرێن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی کانوونی دووەمی 2021 دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "دامودەزگا حکومییەکان لە ئەمڕۆدا، بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتییان، بەردەوام دەبن لە کاری رۆژانەی خۆیان".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو فەرمانبەرانەی ئەمڕۆ ناتوانن بگەنە شوێنی کارەکانیان، بەهۆی بارینی بەفر و ئاستەنگی هاتوچۆوە لە هەندێک شوێندا، بە ئامادەنەبوو ئەژمار ناکرێن".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو فەرمانبەرانەی ئەمڕۆ ناتوانن بگەنە شوێنی کارەکانیان، بەهۆی بارینی بەفر و ئاستەنگی هاتوچۆوە لە هەندێک شوێندا، بە ئامادەنەبوو ئەژمار ناکرێن".
ئەوە لەکاتێکدایە چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بەفر و سەرمای چڕ ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و ئەمڕۆش بەفر لە سەنتەری زۆربەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان و کەرکوکیش باریوە و ئاستەنگی هاتوچۆی بۆ هاوڵاتییان دروستکردووە.
ر. ئ.
ر. ئ.