کوردستانی

ئاگادارییەک لە هاتوچۆی سلێمانییەوە بۆ هاوڵاتییان

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگادارییەک لە هاتوچۆی سلێمانییەوە بۆ هاوڵاتییان
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، لەئێستادا بەفرێکی زۆر لە سەنتەری شاری سلێمانی باریوە و شۆفێریکردن مەترسیدارە و ئەگەری رووداوی هاتوچۆ زیاترە، بۆیە "داوا لە سەرجەم شۆفێران و هاوڵاتییان دەکەین لە ماڵەکانتان نەیەنەدەرەوە".

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەكرد "‎بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم شۆفێران و هاوڵاتییانی شاری سلێمانی دەکات کە لە ئێستادا بەفرێکی زۆر لە سەنتەری شاری سلێمانی باریوە و شۆفێریکردن مەترسیدارە و ئەگەری رووداوی هاتوچۆ زیاترە".

باسی لەوەشکرد "بۆیە تکاو داوامان وایە کە ئەگەر کارێکی زۆر پێویستتان نییە تکایە لە ماڵەکانتان بمێننەوە لەبەر سەلامەتی گیانی خۆتان".

لەشەوی رابردوەوە شەپۆلێکی بەفر و باران بارین سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێمیش رایگەیاند، ئەو شەپۆلی بەفر و باران بارینە تا رۆژی شەممە بەردەوام دەبێت.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب