کوردستانی

ئاگادارییەک لە لیژنەی فریاگوزاریی سلێمانییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگادارییەک لە لیژنەی فریاگوزاریی سلێمانییەوە
مەودا میدیا-

لیژنەی فریاگوزاریی سلێمانی سەرجەم شۆفێران و هاوڵاتییانی شاری سلێمانی ئاگادار دەکاتەوە لە ئێستادا بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە مەترسی رووداوی هاتوچۆ زیاترە.

لیژنەی فریاگوزاریی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە "سەبارەت بە دەوام کردن ئەمڕۆ کراوە بە پشووی فەرمی، لەبەرئەوە لەبەر سەلامەتی گیانی خۆتان و ماڵ و منداڵتان لە ماڵەکانتاندا بمێننەوە و مەیەنە دەرەوە".  

باسی لەوەشکردووە "‎تیمەکانی شارەوانی و رێگەوبان لەئێستادا لە ئەرکدان بۆ پاککردنەوەی شەقامەکان، بەڵام بەهۆی زۆری بەفرەکەوە مەترسی زۆر بۆ مانۆڕی شۆفێریکردن دروستبووە لە سەنتەری شار و دەرەوەی شار". 

ئەوەشی خستووەتەڕوو "وەک راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی تکاو داوامان لە شۆفێران ئەوەیە بە هیچ جۆرێک لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە و شۆفێری نەکەن وە هیچ رێگەیەک سەلامەت نییە تکا دەکەین با تووشی رووداو و کارەساتی هاتوچۆیی نەبن".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب