کوردستانی

هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتيی هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە كە بەهۆی بەفر بارینەوە ژمارەیەك رێگە سەلامەت نین بۆ شۆفێران.

دەقی راگەیەندراوەكە:

سەرجەم شوفێران و هاوڵاتییان ئاگاداردەکەینەوە، کەوا بەهۆی نالەباری کەش وهەواو دابارینی بەفر،ئەو رێگەیانەی خوارەوە سەلامە نین بۆ بەکارهێنان وە داوایان لێدەکەین کەبەهیچ شێوەیەک بەکاریان نەهێنن ، تەنانەت بۆ حاڵەتی تەنگاویش.

رێگەیەکان

رێگەی هەولێر_ شەقڵاوە

رێگەی هەولێر _کۆیە بەتایبەتی لەبەردەباز تاکو کۆیە

رێگەی شەقڵاوە_ هیران

رێگەی دەربەندی گۆمەسپان بۆسەرچیای سەفین و کەپکی گەرۆتە

رێگەی زینەتیر_ بالیسان_ رانیە

رێگەی کۆیە_ هەیبەسولتان

رێگەی کۆیە_ کلکە سماقە

ر. ئ.



Qaiwan
Qaiwan