کوردستانی

ئەمپێرەکانی کارەبا لە 40 ئەمپێرەوە بۆ 30 ئەمپێر کەمکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمپێرەکانی کارەبا لە 40 ئەمپێرەوە بۆ 30 ئەمپێر کەمکرایەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەبەر زۆری خواست لەسەر بەکارهێنان، ژمارەی ئەمپێرەکانی کارەبای نیشتیمانی لە 40 ئەمپێرەوە بۆ 30 ئەمپێر کەمکرایەوە، ئەویش لەپێناوی زیادکردنی کاتژمێرەکانی کارەبا و  کەمکردنەوەی پچڕانی کارەبا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی کارەبا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی ژوری ئۆپراسیۆنی وەزارەت بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی کارەبا لەم وەرزە سەرمایەدا کرد، کە بەهۆی شەپۆلی نوێی سەرما و سۆلەوە، خواست لەسەر کارەبا بۆ حەوت هەزار مێگاوات بەرز بووەتەوە و توانای بەرهەمهێنانیش سێ هەزار و 500 مێگاواتە".

وەزارەتی کارەبا لە پێناو زیادکردنی ماوەکانی پێدانی کارەبا و کەمکردنەوەی پچڕانی کارەبا بڕیاریدا لەسەر "راگرتن و کەمکردنەوەی کارەبای کۆمپانیا گەورەکانی کوردستان و پێدانی بە هاوڵاتییان".

هاوکات وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان بڕیاردراوە لەسەر سنووردارکردنی پێوەری زیرەکی "سنگل فەیز بۆ 30 ئەمپێر و سێ فەیز بۆ 60 ئەمپێر تا کۆتایی مانگی شوبات".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب