کوردستانی
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بەهۆی بەفر بارینەوە راگیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
لە کاتژمێر 7:00 بەیانی ئەمڕۆوە بەهۆی ناجێگیری کەشوهەوا و بارینی بەردەوامی بەفر، گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی پەکی کەوتبوو، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانیش دەڵێت "ئێستا دۆخەکە ئاسایی بووەتەوە گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە".

تاهیر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی بەفربارینەوە، لە کاژێر 7:00ی بەیانی ئەمڕۆوە، گەشتە ئاسمانییەکان راگیراون، بەڵام ئێستا دۆخەکە ئاسایی بووەتەوە و ئامادەین بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان".
چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بەفر و سەرمای چڕ ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و ئەمڕۆش بەفر لە سەنتەری زۆربەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان و کەرکوکیش باریوە و ئاستەنگی هاتوچۆی بۆ هاوڵاتییان دروستکردووە.
ر. ئ.
ر. ئ.