کوردستانی

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ جێنین پلاسخارت كۆبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


قوباد تاڵەبانی لەگەڵ جێنین پلاسخارت كۆبووەوە
مەودا میدیا-

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان كۆبووەوە و پرسە سیاسییەكان و پێكهێنانی حكومەتی نوێیان لە عیراق تاوتوێكرد.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ لە هەولێر لەگەڵ جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عیراق كۆبووەوە.

دوابەدوای كۆبوونەوەكە قوباد تاڵەبانی نووسینێكی بڵاوكردەوە و تیایدا دەڵێت "پلاسخارت ھە‌میشە‌ رۆڵێكی میانڕە‌و و گرنگی بینیوە‌ لە‌ نزیككردنە‌وە‌ی بۆچوونە‌ جیاوازە‌كانی لایە‌نە‌ سیاسییە‌كان لە‌ عیراق، ئە‌وە‌ش‌ جێی تە‌قدیر و بە‌رزنرخاندنە".

ئاماژەی بەوەشکرد "پێكە‌وە‌ جە‌ختمان لە‌سە‌ر گرنگیی یە‌كخستنی ماڵی شیعی و لایە‌نە‌ سیاسییە‌ سونییە‌كان و یە‌كدە‌نگی لایە‌نە‌ كوردستانییە‌كان لە‌ بە‌غداد كردە‌وە‌، لە‌پێناو پێكھێنانی حكومە‌تێكی خزمە‌تگوزار و بە‌رجە‌ستە‌كردنی سیاسە‌تی حوكمی رە‌شید كە‌ ڕە‌‌زامە‌ندی ھە‌مووانی لە‌سە‌ر بێت".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب