کوردستانی
حکومەتی هەرێم بڕیاری دامەزراندنی ئەم خوێندکارانەی دا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە دامەزراندنی بە شێوەى هەمیشەیی بۆ سێ یەکەمەکانى ساڵى خوێندنى (2016 - 2017) لەسەر ئاستی کۆلێژ و پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بەپێى بڕیارى ژمارە 123ى ئەنجومەنى وەزیران کە لە رێکەوتى 1ی کانوونی یەکەمى 2021 دەرچووە, مەسرور بارزانی, سەرۆکى حکومەتی ھەرێمی کوردستان، فەرمانی دامەزراندنی بە شێوەى هەمیشەیی بۆ سێ یەکەمەکانى ساڵى خوێندنى (2016 - 2017) لەسەر ئاستی کۆلێژ و پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرکرد".
ئاماژە بەوەشکراوە "دەرچووەکان کە ژمارەیان 1685 کەسە، لەسەر میلاکى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وەزارەتەکانى دیکە دابەش دەکرێن".
س،ر