کوردستانی
پارێزگای هەولێر داوایەک لە هاوڵاتییان دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێکدا سەرجەم شۆفێران و هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە کە رێگەکانی هاتوچۆکردن مەترسیدارن و بۆ کاری پێویست نەبێت لە ماڵ نەیەنە دەرەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئاگادارى سەرجەم هاوڵاتییان و شوفێرانی سنوورى پارێزگاکەمان دەکەینەوە بەهۆى ئەو شەپۆلە بەفرەى لەدوێنێ شەوەوە شار و شارۆچکە و گوند و ناوچەکانی سنوورى پارێزگاکەمانى گرتۆتەوە، سەربارى ئەوەى تیمەکانى حکومەت لە بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوە و پاراستنی رێگەوبانی هەولێر و بەرگرى شارستانى و هاتووچۆى هەولێر و تیمە خزمەتگوزارییەکان بەردەوام لەکارکردندان بۆ ڕاماڵینى ڕێگاکان لە بەفر و پاراستنى سەلامەتى گیانى هاوڵاتییان و شوفێران".
ئاماژە بەوەشکراوە "لەگەڵ ئەودا بەفر ئاستەنگیی زۆری بۆ هاتوچۆ دروستکردووە و رێگەکان مەترسیدارن، بۆیە تکایە دەکەین ئەوەى کارى زۆر پێویست و بەپەلەى نەبێت ڕێگاکانى دەرەوەى شار بەکارنەهێنێت و لەماڵەکەى خۆتان بمێنەوە، بۆگەشت و سەیران و بەسەربردنى چەند کاتێکى خۆش خۆتان دووچارى کێشە و مەترسى نەکەن".
س،ر

بیروڕا