کوردستانی
ماوەی لێخۆشبوون لە قەرزی کرێی ئاو درێژکرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ماوەی لێخۆشبوون لە قەرزی کرێی ئاو، دیاری دەکات.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ماوەی لێخۆشبوون لە قەرزی کرێی ئاو، دیاری دەکات.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی شارەوانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ بڕیاری داوە لێخۆشبوون لە قەرزی کرێی ئاو تا رۆژی 28-2-2022 بەردەوام بێت و هەموو بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاو ئاسانکاری بۆ سوودمەندبوونی هاوڵاتییان لە بڕیارەکە دەکەن.
ئاماژە بەوەشکراوە "لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەر پێشنیازی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی، بڕیاری لێخۆشبوونی ڕێژەی 15%ی قەرزی كرێی ئاو درا".
ئاماژە بەوەشکراوە "لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەر پێشنیازی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی، بڕیاری لێخۆشبوونی ڕێژەی 15%ی قەرزی كرێی ئاو درا".
ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ داوای لە هاوڵاتییان و هاوبەشانی ئاو لە هەموو سێكتەرەكانی نیشتەجێبوون، بارزگانی و پیشەسازی و هەموو ئەوانەی قەرزی ئاویان لایە کردووە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو بكەن.
س.ر
س.ر
بیروڕا



