کوردستانی

بەهۆی سەرماوە پیاوێک گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی سەرماوە پیاوێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی پیاوێکی تەمەن 45 ساڵی بە رەگەز ئێرانی لە گەڕەکی رزگاری شاری سلێمانی لەناو هەیکەلێکدا دۆزرایەوە کە بەهۆی سەرماوە گیانی لەدەستدابوو.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی کانونی دووەمی 2022 لە گەڕەکی رزگاری شاری سلێمانی تەرمی پیاوێکی تەمەن 45 ساڵ لەناو هەیکەلێکدا دۆزرایەوە".

ئاماژەی بەوەکرد "ئەو هاوڵاتییە بە رەگەز ئێرانییە و لەئێستادا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی سلێمانییە، هەروەها ئەمە یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدانە بەهۆی سەرماوە تۆمارکراوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan