کوردستانی

هۆشدارییەکی بەپەلە بۆ هاوڵاتییان

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشدارییەکی بەپەلە بۆ هاوڵاتییان
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی هۆشداری دەدات بە هاوڵاتییان داوایان لێدەکات لە ماڵەکانی خۆیان بمێنەوە بۆئەوەی دووربن لە رووداوی هاتوچۆ.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێرانی بەڕێز دەکات کە لەئێستادا زۆرینەی شەقامە لاوەکی و سەرەکییەکانی ناوشاری سلێمانی بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر و وە بە بەستەڵەکە بوونیان مەترسیدار و شیاو و سەلامەت نین بۆ شۆفێریکردن تیایاندا، هەروەها ناوچە شاخاوییەکان و ڕێگاوبانی دەرەوە بەسەرجەم قەزاو ناحییەکان و دەروازەکانی شاری سلێمانی بەهەمان شێوە مەترسیدارە بۆ شۆفێریکردن".

ئەوەش هاتووە "تکا و داوامان لە شۆفێرانی بەڕێز ئەوەیە ئەمشەو و سەرلەبەیانی سبەینێ لە ماڵەکانی خۆتاندا بمێننەوە بەمەبەستی سەلامەتیتان لە ڕووداو و کارەساتەکانی هاتوچۆ".

لە حاڵەتی پێویستدا دەتوانن پەیوەندی بکەن بە: 

ژمارە 100 سەنتەری هەماهەنگی هاوبەش / پارێزگای سلێمانی P.JCC
ژمارە 188 کۆنترۆڵی هاتوچۆ 
ژمارە 115 بەرگریی شارستانی
ژمارە 122 فریاگوزاری تەندروستی.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan