کوردستانی

قەدەغەی هاتوچۆ لە شارێکی هەرێم راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


قەدەغەی هاتوچۆ لە شارێکی هەرێم راگەیەندرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە بە مەبەستی پاراستنی گیانی هاوڵاتییان سەرجەم شەقامەکانی ناوشار و رێگەکانی دەرەوەی شاری داخست.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە رایگەیاند "بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی کـــــۆیــــە ئاگادارتان دەکاتەوە بەمەبەستی پاراستنی ھاووڵاتیانمان لە ڕووداوەکانی ھاتووچۆ و حالەتی خزین لە شەقام و رێگەوبانەکان کە لەکاتی ئێستادا سەرجەم شەقام و رێگەوبانەکانی کۆیـە بەستەڵەکە و بەھۆیەوە ئۆتۆمبێل دووچاری کرداری خزین دەبێت بۆیە بڕیارماندا بە داخستنی سەرجەم شەقامەکانی ناوشار و ڕێگەکانی دەرەوەی شار".

ئاماژە بەوەشکراوە "رێگەکانی شاری کۆیـە _ ھەولێر , کۆیە _ دوکان بە ڕێگەی کەلکە سماق و ، رێگەی ھەیبەت سوڵتان لە کاتژمێر 8:00 ئەمشەو تـــا کاتژمێر 8:00ی بەیانی و تاکو تیمەکانی پاککردنەوەی ڕێگەوبانەکان خوێ لە شەقامەکان رۆدەکەن تکایە لە ماڵەوە بمێنەوە".

س،ر  
Qaiwan
Qaiwan