کوردستانی
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نوێنەری تایبەتی سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق، کۆبوونەوە و چەند پرسێکیان تاوتوێکرد.
بەگوێرەی راگەیەنراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جێنین بلاسخارت، نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق کۆبووەتەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە "هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى سياسى له عيراق و گه‌يشتنى هێز و لايه‌نه‌كان به تێگه‌يشتنێكى كۆكه‌ره‌وه‌ى هاوبه‌ش كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و هاتنه‌كايه‌ى حكوومه‌تێك كه بتوانێت ته‌حه‌دييه‌كان تێپه‌ڕێنێت و خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندييه باڵاكانى وڵات و ته‌واوى پێكهاته‌كانى بكات".
بەپێی ناوەڕۆک و ئاماژەکانی ناو راگەیەنراوەکە بێت، بلاسخارت جەختی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا کردووەتەوە و داوایکردووە دوانەخرێت و سەرۆکی هەرێمش هاوڕای بووە.
ب.م
بیروڕا



