کوردستانی

لەبارەی ئەو پۆلیسەی کە دەوترێت "رەقبووەتەوە" روونکردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی ئەو پۆلیسەی کە دەوترێت "رەقبووەتەوە" روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا-

کەمێک پێش ئێستا هەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە کە لە سەیرانبەنی ناوچەی پێنجوێن پۆلیسێک بەهۆی سەرماوە رەقبووەتەوە و گیانی لەدەستداوە.

هەواڵەکە لە چەندین میدیا بە هەمان شێوە بڵاوکرایەوە و باس لەوەکرا کە پۆلیسەکە تەمەنی 52 ساڵە و لەکاتی دەوامی فەرمییدا بووە کە گیانی لەدەستداوە.

لەبارەی رووداوەکەوە، زانا رەحمان قائیمقامی قەزای پێنجوێن بە میدیاکانی راگەیاندووە ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە بەهۆی جەڵتەی دڵەوە بووە نەک بەهۆی سەرماوە.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan