کوردستانی

لە سلێمانی نرخی بوتڵیک غاز گەیشتە سەروو 11 هەزار

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە سلێمانی نرخی بوتڵیک غاز گەیشتە سەروو 11 هەزار
مەودا میدیا-

لەگەڵ بەردەوامیی قەیرانی غازی ماڵان، ئێستا لە بەنزیخانەکانی سلێمانیدا دەست بە دابەشکردنی غاز کراوە و نرخەکەشی زیاترە لەو غازەی کە لە کارگەکان پڕدەکرێتەوە.

ماوەی زیاتر لە دوو مانگە قەیرانی غازی ماڵان لە سلێمانی دروستبووە و دەستکەوتنی بوتڵیک غاز بووەتە کارێکی ئەستەم و نەکردە.

بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە بڕیار دراوە لەو بەنزینخانانەدا کە پەمپی دابەشکردنی غازیان هەیە، غازی ماڵانیش پڕبکەنەوە.

ئێستا لە زۆرێک لە بەنزینخانەکاندا سەرەی دور و درێژ بۆ پڕکردنەوەی بوتڵی غاز گیراوە و ئەوەشبووتە هۆی نیگەرانی هاوڵاتیان.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست مەودا میدیا کەوتوون، بۆ پڕکردنەوەی هەر بوتڵیک غاز لە بەنزینخانەکاندا بڕی 11 هەزار تا 12 هەزار دینار لە هاوڵاتییان وەردەگیرێت، ئەمە لەکاتێکدایە کە بوتڵیک غازی پرکراو لە کارگەکاندا بە هەشت هەزار و 500 دینارە.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan