کوردستانی
مەزڵوم کۆبانێ: سەرجەم داعشە ھەڵاتووەکانمان دەستگیرکردووەتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) دەستگیركردنەوەی زۆرینەی ئەو داعشانەی راگەیاند كە لە بەندینخانەیەكی حەسەكە هەوڵی هەڵهاتنیاندا و دەشڵێت "بەردەوامدەبن لە شەڕی دژ بە داعش".
فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) دەستگیركردنەوەی زۆرینەی ئەو داعشانەی راگەیاند كە لە بەندینخانەیەكی حەسەكە هەوڵی هەڵهاتنیاندا و دەشڵێت "بەردەوامدەبن لە شەڕی دژ بە داعش".
لە دوای رووداوەکەی بەندینخانەی غوێران مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە هەژماری خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتیی تویتەر لە تویتێكدا رایگەیاند "هێزە ئەمنی و سەربازییەكانمان بە هاوكاریی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی سەركەوتووبوون لە بەرپەرچدانەوەی هێرشەكەی داعش و كۆنتڕۆڵی تەواوی ناوچەكانی دەوورووبەری بەندیخانەكە كراوە و زۆرینەی هەڵهاتووەكان دەستگیركراونەتەوە".
ئاماژەی بەوەشكردووە "لەكاتێكدا هێزەكانمان بەدانایی و ئارامییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخی بەشەكانی ناوەوەی بەندینخانەكە دەكەن، دووپاتیدەكەینەوە كە شەڕی دژ بە داعشی تیرۆرست بەردەوامە و ناوەستێت تا ئەوكاتە سەرجەم ئەندامە تاوانكارەكان دەخرێنە زیندانەوە".
هەسەدە لە رێگەی میدیاکانەوە بڵاویکردەوە کە شەوی هەینی چەکدارانی داعش ئۆتۆمبێلێک و ماتۆرسیکلێکی بۆمبڕێژکراویان لە نزیک دەروازەی بەندینخانەی غوێران لە پارێزگای حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان تەقاندەوە، دواتر شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزی پاسەوانی بەندینخانەکە و چەکدارانی داعش کە لە باشووری شارەکەوە هاتبوونە نزیک بەندینخانەکە درووستبووە.
هاوکات چەکدارانی داعش سێ تانکەری نەوتیان لە نزیک زیندانەکە تەقاندەوە تاوەکو دوکەڵ ئاسمان داپۆشێت و فڕۆکە جەنگییەکان نەتوانن بۆردوومانیان بکەن. هاوکات لەگەڵ ئەوە، داعشەکانی نێو زیندانەکە دەستیان بە یاخیبوون و رووبەڕووبوونەوەی هێزە ئەمنییەکان کرد.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


