کوردستانی

کەشناسیی هەرێم ساردترین ناوچەی دیاریکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشناسیی هەرێم ساردترین ناوچەی دیاریکرد
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پلەکانی گەرمای ئەمڕۆی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە و تیایدا شارۆچکەى پێنجوێن وەک ساردترین ناوچە تۆمارکراوە کە -24 پلەى سیلیزییە.

هەر لە پلە تۆمارکراوەکاندا هاتووە، هەولێر -4 پلە و سلێمانی -8 پلە و دهۆک -5 پلە و هەڵەبجە -7 پلەیە، لەدوای پێنجوێنیش قەزای ماوەت دووەم ساردترین ناوچەیە بە -16 پلە و دوای ئەویش ناحیەی بازیان -15 پلەیە.


ئەمڕۆ شەممە 22ی کانوونی دووەی 2022 لە راگەیەندراوێکدا بەرێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد "ئاسمان لە نێوان ساماڵ بۆ نیمچە هەوردا دەبێت".
ر. ئ.



Qaiwan
Qaiwan