عیراقی

حەلبوسی سەردانی سلێمانی دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


حەلبوسی سەردانی سلێمانی دەكات
مەودا میدیا-

بڕیارە پاش كەمێكی تر محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی شاری سلێمانی بكات.

سەرچاوەیەك لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "لە سەردانەكەیدا بۆ هەرێمی كوردستان، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەردانی شاری سلێمانیش دەكات".

ئەو سەرچاوە ئەوەشی خستەڕوو "بڕیارە پاش كەمێكی تر حەلبوسی بگاتە شاری سلێمانی و لەگەڵ هەر یەكە لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە بارەی پرسی حكومەتی عیراق كۆببێتەوە".

هەر ئەمڕۆ لە هەولێر محەمەد حەلبوسی لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبووەتەوە و لەسەر چەند خاڵێك رێككەوتوون لە بارەی پرۆسەی سیاسی عیراق و پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی عێراق.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان