کوردستانی

بەهۆی بەفرەوە چەندین هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی بەفرەوە چەندین هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

بەھۆی دروستبوونی شەختە و ھەڵخلیسکان لەسەر بەفر یاخود رووداوی هاتوچۆ بەهەمان هۆکار ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی لە شاری سلێمانی لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا گیانیان لەدەستداوە یان برینداربوون.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفر و سەرمایەی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و بەتایبەت سلێمانی گرتووەتەوە تابەیانی ئەمڕۆ 110 حاڵەتی برینداربوون و گیان لەدەستدان بەهۆی بەفر و سەرماوە لە پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە".

لە کۆی ئەو حاڵەتانەی لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەهۆی شەختە و سەهۆڵەوە تۆمارکراوە شەش حاڵەتی گیان لەدەستدان هەبووە کە پێنجیان لە رووداوی هاتوچۆدا گیانیان لەدەستداوە کەسێکیشیان لە سەرمادا رەقبووەتەوە.

چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بەفر بارین و سەرما رووی لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان کردووە بەهۆیەوە ئاستەنگی هاتوچۆ بۆ هاوڵاتییان درووستبووە و لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانیش کرایە پشووی فەرمی.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan