کوردستانی

لەبارەی دەوامی سبەینێوە بڕیاری نوێ درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی دەوامی سبەینێوە بڕیاری نوێ درا
مەودا میدیا-

بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ ئاستێکی بەرچاو پارێزگاری سلێمانی بڕیاریدا کە دەوامی سبەینێ لە دامودەزگاکاندا لە کاتژمێر 10:00 بەیانییەوە دەستپێبکات بۆ 2:00 ی دواینیوەڕۆ.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند "دامودەزگا حکومییەکان بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتییان، بەردەوام دەبن لە کاری رۆژانەی خۆیاندا، لە بەر نزمبوونەوەی زۆری پلەکانی گەرما و دروستبوونی ئاستەنگی هاتوچۆ لە هەندێک ناوچە و گەڕەکەکاندا، دەوامی سبەینێ یەکشەممەی دامودەزگاکان لە سنووری پارێزگای سلێمانیدا؛ لە کاتژمێر 10ی بەیانی دەستپێدەکات بۆ کاتژمێر  دووی پاشنیۆڕۆ".

چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بەفر بارین و سەرما رووی لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان کردووە بەهۆیەوە ئاستەنگی هاتوچۆ بۆ هاوڵاتییان درووستبووە و لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانیش کرایە پشووی فەرمی.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە