کوردستانی

"گرێبەستی ئەلیکترۆنی دژی یاسای هاتوچۆی هەرێمی کوردستانە"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"گرێبەستی ئەلیکترۆنی دژی یاسای هاتوچۆی هەرێمی کوردستانە"
مەودا میدیا-

لە نووسراوێكدا كە ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانی كردووە، وەازرەتی دادی هەرێمی کوردستان دەڵێیت "بڕیاری گرێبەستی ئەلیكترۆنی كڕین و فرۆستنی ئۆتۆمبێل پێچەوانەی یاسای هاتوچۆی هەرێمی کوردستان-ە".

لە نووسراوێكی فەرمی وەزارەتی دادی هەرێمدا كە ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ كراوە و واژۆی فەرسەت ئەحمەد عبدڵڵا، وەزیری دادی لەسەرە هاتووە "رێنمایی ژمارە 3ـی ساڵی 2021 تایبەت بە گرێبەستی ئەلیكترۆنی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل، پێچەوانەی بەشی 5ـی بڕگەی 1ـە لە یاسای هاتوچۆ ژمارە 86ـی ساڵی 2004ـی هەمواركراوی بەركار لە هەرێمی كوردستان".

باسی لەوەشکردووە "لەبەرئەوەی كە گرێبەستی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە گرێبەستە شكلییەكانە دەبێت تەنها لە فەرمانگەكانی هاتوچۆ تۆماربكرێت، هەر گرێبەستێك لە دەرەوەی فەرمانگەكە ئعتباری یاسایی بۆ ناكرێت (باطل)ـە".

لە نووسراوەکەی وەزارەتی داددا ئاماژە بەوەشکراوە"بەپێی گرێبەستی ئەلیکترۆنی هیچ رۆڵێک بۆ بریکارنامە ناهێڵێت و ئەمەش پێچەوانەی دەقی مادەی (46)ـە لە یاسای دادنووسی ژمارە (33)ـی ساڵی 1998ـی هەموارکراو، جگە لەوەی دژی یاسای شارستانی عیراقی ژمارە 40ـی ساڵی 1951ـی هەموارکراوە، کە هەرکەسێک مافی پێدانی بریکارنامەی هەیە بە یەکێکی دیکە کەکارەکانی یاسایی پێ بکات".

وەزارەتی دادی هەرێم داوا لە وەزارەتی ناوخۆ دەكات كە "پێداچوونەوە بە رێنمایی گرێبەستی ئەلیکترۆنی بە پێی یاسا بكەن و لە ئەنجامەكەی ئاگاداریان بكەنەوە".

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن