کوردستانی

وادەی دابەشکردنی نەوت لەسەنتەری شار راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


وادەی دابەشکردنی نەوت لەسەنتەری شار راگەیەندرا
مەودا میدیا-

رۆژی سێسەممە و چوارشەممە لە مەڵبەندی حەوتی ناوشاری سلێمانی دەست بە دابەشکردنی نەوتی ماڵان دەکرێت، هەر خێزانێک بڕی 200 لیتر نەوتی پێدەدرێت بە 90 هەزار دینار.

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگەیاند "بڕياره‌ رۆژانى سێشه‌ممه‌ و چوارشه‌ممه‌ 25 و 26 ى كانوونى دووه‌مى 2022 نه‌وت له‌ سنورى مه‌ڵبه‌ندى حه‌وت له‌ ناوشارى سلێمانى دابه‌ش بكرێت و بۆ هه‌ر خێزانێک بڕى 200 ليتر به‌نرخى 90 نه‌وت هه‌زار دينار".

پرسی دابەشكردنی نەوتی سپی بەردەوام جێی رەخنەی هاوڵاتییان بووە، بەوەی حكومەتی هەرێمی کوردستان ‏نەیتوانیوە ساڵی لانی كەم یەك بەرمیل نەوت بداتە هەر خانەوادەیەك، بەتایبەت بۆ ئەمساڵ ‏چەند شەپۆلێكی سەرما و بەفر بارین هەرێمی كوردستانی گرتەوە و پلەكانی گەرما لە ‏زۆربەی ناوچەكان بۆ ژێر سفر دابەزین.‏

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن