گێتی
هەڕەشەیەکی توند لە بەریتانیاوە بۆ رووسیا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
جێگری سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند سزای توند بەسەر روسیادا دەسەپێنن ئەگەر حکومەتەکەی مۆسکۆ هێرشی تر بکاتە سەر ئۆکرانیا و بیەوێت سیستمێکی کارتۆنی لەوێ ئاوابکات.
دۆمنیک راب، جێگری سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە میانی جاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی سکای نیوز، لەبارەی ململانێکانی پەیوەست بە ئۆکرانیا، هەڕەشەی توندی ئاراستەی رووسیا کرد.
راب وتی "ئێمە هەرگیز هێرشی تری رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا قبوڵ ناکەین و وەڵامی توندمان دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەگەر حکومەتەکەی مۆسکۆ بیەوێت لە ئۆکرانیا سیستمێکی کاترتۆۆنی ئاوابکات ئێمە سزای قورسی ئابووری بەسەر مۆسکۆدا دەسەپێنین".
ب.م
بیروڕا



