ئابووری

سبەی گەڕەكێكی سلێمانی كارەبای نابێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەی گەڕەكێكی سلێمانی كارەبای نابێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت بەهۆی دانانی پێوەری زیرەكی كارەبا سبەینێ گەڕەكێكی سلێمانی كارەبای نابێت.

لە راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی هاتووە "ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەکی سورچار دەكەین ئەو ماڵانەی دەکەونەسەر فیدەری 76سبەینێ دووشە‌ممه‌ 17ی شوبات پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌بایان بۆ ده‌به‌سترێت".

ئاماژە بەوەشكراوە "ئەو گەڕەكە لە كاتژمێر 8ی بەیان بۆ 4ی ئێوارە كاره‌بای نیشتمانی و موه‌لیده‌یان نابێت، واتە موەلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت کار بکەن‌، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو سه‌لامه‌تی گیانی تیمه‌كانی كاره‌با و هاوڵاتیان خۆیان".
Qaiwan
Qaiwan