تەندروستی

سوودەکانی خواردنەوەی ئاو بەگەدەی بەتاڵ

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوودەکانی خواردنەوەی ئاو بەگەدەی بەتاڵ
مەودا میدیا-

بەشێکی زۆر لە پزیشکان ئامۆژگاری هاوڵاتییان دەکەن کە بە رێژەیەکی زۆر ئاو بخۆنەوە، چونکە سوودی بۆ تەندروستی هەیە، لێرەدا سەرەکیترین سوودە تەندروستییەکانی ئاو لە کاتی خواردنەوەی بە گەدەیەکی بەتاڵ دەخەینەڕوو.

ماڵپەڕی بۆڵد سکای لە راپۆرتێکدا کە پشتی بەستووە بە نوێترین توێژنەوە لە بارەی سوودەکانی ئاوخواردنەوە بەبەردەوامی و بەتایبەت لە کاتی بەیانیاندا کە سەرەتای چالاکی رۆژێکی نوێیە باسی لەوەکردووە، یەکێک لە سوودەکانی خواردنەوەی ئاو ئەوەیە، هاوکاری کەمکردنەوەی کێش دەکات، بەو پێیەی کۆکردنەوەی ئاو لە گەدەدا هاوکاری خێراکردنی پرۆسەی گۆڕینی خۆراک بۆ وزە دەکات.

ئەوەش هاتووە "خواردنەوەی ئاو لەگەدەیەکی بەتاڵدا هەروەها دەبێتە هۆی لەناوبردنی ئەو مادە زیانەبەخشانەی لە جەستەدا هەن، جگەلەوەش هاوکاری باشترکردنی سیستەمی هەرەسکردن و خاوێنکردنەوەی ریخۆڵەکان دەکات، یەکێکی دیکە لە سوودەکانی ئاو ئەوەیە هاوکاری کەمکردنەوەی سوتاندنی کالۆری دەکات، چونکە کەسەکە هەست دەکات وزەیەکی زۆرتری وەرگرتووە، لە ئەنجامیشدا کالۆری کەمتر دەسوتێنێت".

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو کەسانەی بە بەردەوامی ئاو دەخۆنەوە، توانای مێشک و هەستپێکردنیان باشتردەبێت، سەرەڕای ئەوەش ئاو چونکە پارێزگاری لە یەکەی ليمفاوی لە جەستەدا دەکات، بەوەش دەبێتە یەکێک لە هۆکارەکانی بەهێزکردنی بەرگری لە جەستەدا، یەکێکی دیکەش لە سوودەکانی ئاوخواردنەوەی بەردەوام ئەوەیە هاوکاری پرۆسەی هەرەسکردن دەکات و دەبێتە هۆی چالاکردنی.

لە راپۆرتەکە روونکراوەتەوە، بۆ ئەو کەسانەی بە بەردەوامی تووشی ژانەسەر دەبن، دەتوانن بڕێکی زیاتر ئاو بخۆنەوە چونکە ئاو رێگرە لە دروستبوونی ژانەسەر، هەروەها ئاو پارێزگاری لە سوڕی خوێن و بەشەکانی ناوەوەی جەستە دەکات و وادەکات کەسەکە هەست بە چالاکی و وزەیەکی زیاتر لە جەستەیدا بکات.

ر. ئ.




Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب