گشتی
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا بەرنامەیەک بۆ خوێندکاران و مامۆستایان رادەگەیەنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عیراق رایگەیاند، لەئێستادا وادەی پێشکەشکردن بۆ پڕۆگرامی ئەمەریکی ناسراو بە سوسی (SUSI) دەستیپێکردووە، بۆیە خوێندکارانی پێشەنگ و مامۆستایان دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عیراق رایگەیاند، لەئێستادا وادەی پێشکەشکردن بۆ پڕۆگرامی ئەمەریکی ناسراو بە سوسی (SUSI) دەستیپێکردووە، بۆیە خوێندکارانی پێشەنگ و مامۆستایان دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لەعیراق ئەمڕۆ پێنجشەممە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە "باڵیۆزخانەی ئەمەریکا خۆشحاڵە بە راگەیاندنی کردنەوەی پڕۆگرامی ئەمەریکی ناسراو بە سوسی (SUSI) بۆ ئەم توێژانە: بۆ خوێندکارانی پێشەنگ پڕۆگرامەکە چوار هەفتە دەخایەنێت و تێیدا دەرفەتی پەروەردەیی و رابەرایەتیکردن بۆ ئەو گەنجانە دەڕەخسێنێت کە خولیای فێربوونی زیاتر و بوونیادنانی توانای رابەرایەتیکردنیان هەیە".
باسی لەوەشکردووە، هەروەها بەرنامەکە کراوەیە بۆ مامۆستایانی زانکۆ و مامۆستایانی خوێندنی قۆناغی دواناوەندی و توێژەران، پێشبڕکێکە بۆ ئەو کەسانە دەبێت کە لە بوارەکانی خۆیاندا لە ئاستی باڵادان و پڕۆگرامەکە پێنج بۆ شەش هەفەتە دەخایەنێت و لە زانکۆ و کۆلێج و ناوەندی جیاجیای ئەمەریکا بەڕێوەدەچێت.
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عیراق دەشڵێت، ئەم بەرنامەیە دەکەوێتە مانگی حوزەیران یاخود مانگەکانی دواتری ئەمساڵ، دوا وادەش بۆ پێشکەشکردنی داواکاری 31 ی ئەم مانگەیە.
لینك بۆ پێشکەشکردنی داواکاری
ر. ئ.
لینك بۆ پێشکەشکردنی داواکاری
ر. ئ.