کوردستانی
چەند رێگەیەکی شاری سلێمانی بەربەستکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداریی هاوڵاتییان دەکاتەوە لە بەربەستکردنی بەشێک رێگە بەهۆی بارینی بەفر و باران و خراپی کەشوهەواوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەکات کە بەهۆی بارینی بەفر و لەبارنەوە بوونی کەش و هەوا ئەم رێگایە بەربەست کراوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانییەوە ئەویش (لە دامێنی چیایی گۆیژە و ئەزمڕ بەرەو سەرەوە واتە بەرەو ناوچە شاخاویەکان بەربەست کراوە) لە بەر سەلامەتی شۆفێران بەفربارین و گریمانەی هەڵخلیسکان و هەڵدێران دروست دەبێت".
ئاماژە بەوەشکراوە "سەرجەم شەقامەکانی ناوشار تا ئەندازەیەکی بەرچاو گرفتی تێدانیە و هاتوچۆ تێدا ئاساییە بەڵام بەهۆی تەڕبونی شەقامەکان داوا لە شۆفێرانی بەڕێز دەکەین پابەندبن بە خێرایە یاساییەکان و ماوەی سەلامەتی نێوانیان بپاریزن".

لە حاڵەتی پێویستدا دەتوانن پەیوەندی بکەن بە:
ژمارە 100 سەنتەری هەماهەنگی هاوبەش / پارێزگای سلێمانی P.JCC
ژمارە 188 کۆنترۆڵی هاتوچۆ
ژمارە 115 بەرگری شارستانی
ژمارە 122 فریاگوزاری تەندروستی.
س،ر
س،ر
بیروڕا