تەندروستی

ئایا شۆردنەوەی سەوزە و میوە بە مادە پاککەرەوەکان تەندروستە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئایا شۆردنەوەی سەوزە و میوە بە مادە پاککەرەوەکان تەندروستە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

زور کەس کاتێ سەوزە و میوە دەکڕین بە مادە پاککەرەوەکانی وەک تایت و سابون و شامپۆ دەیشۆینەو، ئایا ئەمە کارێکی راست و تەندروستە.

لەو بارەیەوە لەشکر حەمید، ئەندازیاری خۆراک باسی لەوەکردووە "بەكارهێنانی پاکكەرەوە كیمیای یەكان تایت و سابون و شامپۆ بۆ شۆردنەوەی سەوزە و میوەكان هەڵەیەكی گەورەیە دژ بە یاساكانی سەلامەتی خۆراك، چونكە ئاشكرایە ئەو ماددە كیمیایانە ئەگەر بخورێت لە رێگەی قوت دانەوە یان هەڵبمژرێت یان بەرچاو بكەوێت زۆر ماددەش بەر پێست بكەوێت زیانی بە تەندروستی دەگەیەنێت".

ناوبراو وتوشیەیەتی "ئەگەر ماددە پاککەرەوەکان بەكاربهێنرێت بۆ شۆردنەوەی سەوزەو میوەكان بڕێك لە ماددە كیمیایەكان لەڕێگەی هەڵمژین یان مانەوە بە میوەو سەوزەكانەوە دەمێنێتەوە یان لەڕێگەی كونیلەكانەوە دەچێتە ناو سەوزەو میوەكان ئەوەش راستەوخۆ كاریگەری هەیە بۆسەر تەندروستی مرۆڤ".

ئاماژەی بەوەشداوە "رێكخراوی خۆراك و دەرمانی جیهانی رێگە نادات ماددەی كیمیای بۆ شۆردنەوەی سەوزەو میوە بەكاربێت، بۆیە پێویستە بە پەرمەگەناتی پۆتاسیۆم پاك بكرێتەوە یان لەڕێگەی سركە و ئاو و خوێ وە پاك بكرێتەوە".
Qaiwan
Qaiwan