تەندروستی

چەند سوودێکی گرنگی خواردنەوەی قاوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


چەند سوودێکی گرنگی خواردنەوەی قاوە
مەودا میدیا-

بەشێکی زۆر لە دانیشتوانی جیھان لە بەیانیان و بە تایبەتیش لە وەرزی زستاندا بایەخ بە خواردنەوەی قاوە دەدەن، بەو پێیەی سودێکی گەورەی ھەیە بۆ تەندروستی و ھۆشیارکردنەوەی مرۆڤ.

ماڵپەڕی (ھێڵس لاین) تایبەت بە بواری تەندروستی ئاماژەی بە چەند سوودێکی گرنگی خواردنەوەی قاوە کردووە لە دیارترینیان:

بەرزکردنەوەی ئاستی وزە: قاوە یەکێکە لەو خواردنەوانەی دەوڵەمەندە بە مادەی کافایین، کە ھاوکارییەکی باشی مرۆڤ دەکات بۆ بەرگەگرتنی ھیلاکی و زیادکردنی ئاستی وزەی لەش.

کەمکردنەوەی تووشبوون بە جۆری دووەمی نەخۆشی شەکرە: خواردنەوەی کوپێک قاوە لە رۆژێکدا، کاریگەریی بەرچاوی ھەیە لە کەمکردنەوەی مەترسییەکانی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە لە جۆری دووەم.

پارێزگاری لە تەندروستیی ژیری: توێژینەوەکان دەریانخستووە قاوە پارێزگاری دەکات لە تەندروستیی مێشک و پارێزگاری کەسەکان لە دووچاربوون بە نەخۆشی لەبیرچوونەوە و پارکینسن و شڵەژانی دەروونی.

کەمکردنەوەی کێش: قاوە یەکێکە لەو خواردنەوانەی کاریگەریی ھەیە لەسەر سوتاندنی چەوری  لە جەستەدا، پارێزگاریکردن لە تەندروستی گەدە، ئەوەش ھاوکار دەبێت بۆ کەمکردنەوەی کێش و پاراستنی لە ئاستێکی گونجاودا.

کەمکردنەوەی ئاستی دوودڵی: توێژینەوەکان سەلماندوویانە خواردنەوەی قاوە کاریگەریی ھەیە لەسەر کەمکردنەوەی دوودڵی و راڕایی و خەمۆکی، ئەو کەسانەی رۆژانە قاوە دەخۆنەوە چووست و چالاکترن لە رووی جەستەییەوە.

پارێزگاریکردن لە تەندروستیی جگەر: بە خواردنەوەی قاوە دەتوانین پارێزگاری بکەین لە تەندروستیی جگەر و خۆ بە دوور گرتن لەو نەخۆشیانەی دووچاری جگەر دەبن، بە تایبەتی چەوری جگەر و بە مۆمبوونی جگەر.

پارێزگاریکردن لە تەندروستیی دڵ: خواردنەوەی قاوە بە بڕی پێویست مەترسی دووچاربوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک و دڵ کەمدەکاتەوە.

سەرجەم توێژینەوەکانی ئەو بوارە جەخت لەوە دەکەنەوە، سەرەڕای ئەو ھەموو سوودە زۆرانەی کە قاوە ھەیەتی بۆ جەستەی مرۆڤ، بەڵام دەبێت خواردنەوەی بە پێی پێویست بێت و زیادەڕەوی تێدا نەکرێت.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب