کوردستانی

لەبارەی دەستپێکردنەوەی وەرزی دووەمی خوێندن زانیاری نوێ هات

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی دەستپێکردنەوەی وەرزی دووەمی خوێندن زانیاری نوێ هات
مەودا میدیا-

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەینێ دەرگای قوتابخانەکان دەکرێتەوە و دەست بە وەرزی دووەمی خوێندن دەکرێت، و ساڵنامەی خوێندنیش هەموار کراوەتەوە و لە دوو رۆژی داهاتوو رایدەگەیێنین.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 30ی کانوونی دووەمی 2022 ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کورستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "کێشەی کۆرۆنا هەر ماوە، ئێمە بڕیارمانداوە سبەینێ بگەڕێینەوە بۆ ناوەندەکانی خوێندن، گەڕانەوەشمان بۆ ناوەندەکانی خوێندن لەسەر بنەمای خۆپارێزی دەبێت".
 
وەزیری پەروەردە ئاماژەی بەوەشکرد "وەرزی یەکەم بە باشی بەڕێوەچووە، 25ی یەک ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە کۆبووەتەوە ساڵنامەی خوێندنیان هەموار کردووەتەوە بۆ وەرزی دووەم، رەنگە لە یەک-دوو رۆژی داهاتووش ساڵنامە هەموارکراوەکەش رادەگەیێنرێت". 
 
لەبارەی پرۆسەی وەرگرتنی ڤاکسین لەلایەن مامۆستایانەوە، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کورستان وتی "پرۆسەکە باشە و بەردەوامە، نزیکەی 100 هەزار مامۆستا ڤاکسینیان لە خۆیان داوە"، سەبارەت بە پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایانیش رایگەیاند "پلەبەرزکردنەوە وەکو ماف مافی هەموو فەرمانبەرێکی کەرتی مەدەنیشە، بەڵام ئەو بابەتە تەنیا وابەستە نییە بە وەزارەتی پەروەردەوە، دەبێت لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندن بێت بە رەوچاوکردنی دۆخی دارایی، ئەو هەڵسەنگاندنەش تەنیا لەلایەن وەزارەتی پەرەوەردە نییە".

ر. ئ. 
Qaiwan
Qaiwan