کوردستانی

"بە كوژرانی 341 كەس یاخیبوونەکەی بەندینخانەی سەناعە كۆتایی هات"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"بە كوژرانی 341 كەس یاخیبوونەکەی بەندینخانەی سەناعە كۆتایی هات"
مەودا میدیا-

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرایكرد، یاخیبوون لە كۆتا تەلاری بەندینخانەی غوێران كۆتایی هاتووە و ئەمیری رێكخراوەكە و گروپەكەی خۆیان رادەست كردووە، زیانە گیانییەكانیش بۆ 341 كەس بەرزبوونەتەوە.

رامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری روانگەكە لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ كەناڵی "BBC" بەریتانی وتی، یاخیبوون لە كۆتا تەلاری بەندینخانەی سەناعە لە غوێرانی سەربە حەسەكە كۆتایی هات، ئەوەش دوای كوژرانی چەكدارانی داعش و خۆڕادەست كردنی ئەمیرێكی رێكخراوەكە و چەند چەكدرێك لە گروپەكەی.

باسی لەوەشکردووە، هەسەدە كۆتایی هاتنی پرۆسەكە بە تەواوەتی رادەگەیەنێت، ئەمیرەكەی داعش كە ناوی (ئەبو عوبەیدە)یە لەگەڵ 20 چەكداردا خۆی رادەست كردووە، لە كۆتا پرۆسەشدا پێنج چەكداری داعش كوژراون هەروەها سێ چەكداری دیکە كە لە ماڵێكدا خۆیان حەشاردابوو كوژراون.

سەبارەت بە كۆی زیانە گیانییەكان وتویەتی، 260 چەكداری داعش و 74 ئەندامی هێزەكانی هەسەدە و ئاسایشی ناوخۆ و حەوت هاوڵاتی مەدەنی كوژراون، بەشێك لە هاوڵاتییانی مەدەنی گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، بەڵام هێشتا مەترسی ئەوەیە ژمارەیەك لە چەكدارانی داعش لەناو ماڵەكاندان بن كە پێشتر لە گرتووخانەكە هەڵاتبوون.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan