کوردستانی

لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس بوونە قوربانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس بوونە قوربانی
مەودا میدیا- 

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە گوندی کەشەدەری سەربە ناحیەی خورماڵ هاوڵاتییەک گیانلەدەستدەدات و یەکێکی دیکەش برینداردەبێت.

بەرزان عوسمان محمد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پولیسی  پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند "لە گوندی  کشەدەری سەربە ناحیەی خورماڵ ئۆتۆمبێلێک لە جوری توێتا پیکئاب دەبڵ قەمەرە وەردەگەڕێت، لەئەنجامدا  شوفیری ئۆتۆمبێلەکە برینداردەبێت و سەرنشینێکیش بەناوی شەیما ساڵح مستفی تەمەن 23ساڵ گیانلەدەست دەدات".

ئاماژەی بەوەشکردووە، تەرمەکەی رەوانەی  پزیشکی دادی  پارێزگای هەڵەبجە کرا  و دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە لەبنکەی پولیسی خورماڵ رێکخراوە.

رووداوەکانی هاتوچۆ یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی مردن و برینداربوون لە هەرێمی کوردستان و شارەزایانیش هۆکارەکەی بۆ تیژڕەوی شۆفێران و پابەندنەبوونیان بە یاسکانی هاتوچۆ و خراپی رێگە و بانەکان دەگێڕنەوە.

ر. ئ. 
Qaiwan
Qaiwan