کوردستانی
دایکێک و دوو منداڵی بەهۆی سۆپای غازەوە گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
بە پێی زانیارییەکانی مەودا میدیا بەھۆی لێچوونی سۆپای غازەوە، سێ ھاوڵاتی لە شاری سلێمانی گیانیان لەدەستدا.

لە گەڕەکی خەباتی شاری سلێمانی، سێ ھاوڵاتی کە ئەندامی یەک خێزانن و لە دایکێک و دوو منداڵ پێکھاتوون، بەھۆی لێچوونی سۆپای غازەی ماڵەکەیانەوە گیانیان لەدەستداوە، سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی هەواڵەکەی بۆ مەودا میدیا پشتراستکردەوە و رایگەیاند "ئەو هەواڵە راستە، بەڵام جارێ وردەکاریمان لەبەردەستدا نییە".
هەر بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا خێزانەکە کوردن و لەئێستادا لەلایەن پۆلیس و بەرگریی شارستانییەوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکرێت.
لە ماوەی رابردوودا چەند حاڵەتێکی دیکەی هاوشێوە لە هەرێمی کوردستان روویداوە و دیارترینیشیان رووداوەکەی سنووری پارێزگای دهۆک بوو کە تێیدا بەهۆی دوکەڵی خەڵوزەوە چەند ئەندامێکی خێزانێک گیانیان لەدەستدا.
ر. ئ.

بیروڕا