کوردستانی

سبەینێ چەند توێژێک مووچە وەردەگرن

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ چەند توێژێک مووچە وەردەگرن
مەودا میدیا-

حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵ و بڕیارە سبەینێ دووشەممە چەند توێژێک مووچە وەربگرن.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست میدیاکان کەوتووە؛ سبەینێ دووشەممە مووچەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و کەسوکاری شەهیدان دابەش دەکرێت.

هەر سبەینێ مووچەی زیندانی سیاسیی، هێزەکانی زێرەڤانی، بەرگری فریاکەوتن و لیوای نەوت غاز دابەش دەکرێت.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan