کوردستانی

دوو ملیار دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی مزگەوت و هاوکاری مامۆستایان خەرجکراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو ملیار دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی مزگەوت و هاوکاری مامۆستایان خەرجکراوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەبارەی داهاتی وەزارەتەکو و موڵکەکانیەوە روونکردنەوە دەدات و ئاماژە بەوە دەکات ساڵی رابردوو حکومەت دوو ملیار دیناری بۆ نۆژەنکردنەوەی مزگەوت و هاوکاریکردنی مامۆستایانی ئایینی خەرجکردووە.

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە "دەربارەی داھاتی وەقفی موڵکەکان، داھاتەکەی دەچێتە سندوقێکی تایبەت لە خەزێنەی حکومەت کە پێی دەوترێ سندوقی (الامانات) و پارێزراوە بەپێی (مەرجی واقف) و ھەروەھا پاڵپشت بە یاسایی ژمارە 11ی ساڵی 2007 بڕگەی 4".

لە روونکردنەوەکەدا هاتووە "وەزارەتمان لەماوەی رابردوودا پلانێکی تۆکمەی بە ھەماھەنگی کەسانی شارەزا و لایەنی پەیوەندار بە مەبەستی رێکخستن و وەبەرھێنان لە موڵکە وەقفیەکان دەستپێکردووە، بۆئەوەی لەمەودوا بتوانین باشتر خزمەتی مزگەوت و موڵکە وەقفیەکان و پەرەپێدانیان بکەین"

بەگوێرەی روونکردنەوەکەی وەزارەتی ئەوقاف؛ حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بوودجەی گشتی ساڵانەدا بۆ نۆژەنکردنەوەی مزگەوت وھاوکاری مامۆستایانی بەڕێزی ئایینی لە ساڵی 2021دا بڕی دوو ملیار دیناری خەرجکردووە.

ب.م
Qaiwan
Qaiwan