کوردستانی

هەواڵێکی ناخۆش بۆ فرۆشیارانی سلێمانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێکی ناخۆش بۆ فرۆشیارانی سلێمانی
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند چیتر رێگە بە هیچ فرۆشیارێک نادەن بە ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود کاری فرۆشتن بکات.

بەرێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئەو کەسانە ئاگادار دەکاتەوە کە خۆراک و سەوزە و کالای جیاواز لەسەر سەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود دەفرۆشن.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە لە سبەینێ 31ی کانوونی دووەمی 2022 بەدواوە، رێگە بە هیچ ئۆتۆمبێلێک نادرێت بەو مەبەستە لەسەر شەقامەکە بوەستێت.

جەختکراوەتەوە هەر فرۆشیارێک سەرپێچی بڕیارەکە بکات دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت و دەنێردرێت بۆ گۆڕەپانی دەستبەسەرداگرتن.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan