کوردستانی

مژدەیەکی خۆش لە رۆژئاوای کوردستانەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مژدەیەکی خۆش لە رۆژئاوای کوردستانەوە
مەودا میدیا-

هێزەکانی سوریای دیموکرات کۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنی تایبەت بە هێرشەکەی زیندانی سەناعەی شاری حەسەکەی راگەیاند.

لە راگەیەنراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکراتدا هاتووە "وەک بەشێک لەو ئۆپەراسیۆنە بەرفراوانانەی کە لەلایەن هێزەکانمانەوە لە دژی چەتەکانی داعش دەستیپێکردووە، رایدەگەیەنین ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان لە دژی چەتەکانی داعش لە بیناکانی زیندانی سەناعە لە گەڕەکی غوێرانی حەسەکە کۆتایی هاتووە".

هەسەدە ئەوەشی راگەیاندووە "فەرماندەیی گشتیی هەسەدە لە داهاتوویەکی نزیکدا سەبارەت بە هێرشەکەی ئەم دواییانەی سەر زیندانەکە لێدوان دەدات و زانیاری ورد بڵاودەکاتەوە".

ب.م

Qaiwan
Qaiwan