کوردستانی

یەکێتی بڕیارە هەستیارەکە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکێتی بڕیارە هەستیارەکە دەدات
مەودا میدیا-

بڕیارە سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کۆبوونەوە ئەنجامبدات و بڕیاری خۆی لەبارەی پرسی سەرۆکایەتی کۆمار یەکلایی بکاتەوە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی میدیاکانی نزیک لە یەکێتی بڵاویانکردووەتەوە، سبەی دووشەممە، ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە سلێمانی کۆدەبێتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە لە تاوتوێی ئەو ململانێیە دەکرێت کە لەنێوان یەکێتی و پارتیدا لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار هاتووەتەئاراوە.

ئەوەش هاتووە کە یەکێتی سوورە لەسەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار و لە کۆبوونەوەی سبەینێیدا هەڵسەنگاندن بۆ سیناریۆکانی پەیوەست بەو پرسە و کاردانەوەکان دەکات.

ب.م 

Qaiwan
Qaiwan