کوردستانی

ئێران هەڕەشە لە پارتی دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران هەڕەشە لە پارتی دەکات
مەودا میدیا-

سەرکردەیەکی یەکێتی ئاشکرای دەکات ئێران راستەوخۆ هەڕەشەی لە پارتی کردووە و پێدەچیت بەهۆی هەرەشەکەوە پارتی نەرمی بنوێنێت.

عوسمان بانیمارانى، ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی  بە میدیای فەرمیی حزبەکەی راگەیاندووە "ئێران نیگەرانە لە تێکچوونی یەکڕیزى ناوماڵى شیعە و پێیانوایە پارتى هۆکارێکى سەرەکییە بۆ ئەوە".

ناوبراو جەختیش دەکاتەوە "ئێران هەڕەی لە سەرکردەکانی پارتی کردووە و پێشبینى دەکەین پارتى بەهۆى هەڕەشەى ئێرانەوە لە چەند رۆژى داهاتوودا نەرمى بنوێنێت".

زیاتر روونیکردەوە و وتی "هەڕەشەى ئێران لە پارتى پەیوەندى بە هەڵوێستی حزبەکەوە هەیە بۆ چوونە ناو هاوپەیمانێتییەکەی سەدر کە ئێران ئەو هاوپەیمانێتییە لە دژی خۆی دەبینێت".

ب.م

 

 

Qaiwan
Qaiwan