کوردستانی
پنتاگۆن: هاوکارییەکانمان بۆ هەسەدە بەردەوام دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمەریکا باوەڕیوایە هێشتا مەترسی داعش لە سوریا و عیراق ماوە، لەو چوارچێوەیەشدا بەردەوام دەبێت لە هاوکارییەکانی بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بۆ مەبەستی رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکان.
جۆن کێری، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا بە میدیاکانی رایگەیاند، کاری ئەوان لە سوریا سنووردارە بە رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی داعش و یارمەتیدانی هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆئەوەی بتوانن رووبەڕووی ئەو هەڕەشەیە ببنەوە.

ئەم وتەیەی جۆن کێری لە وەڵامی پرسیارێکدا بوو کە لەبارەی هێرشەکەی رۆژی 20ی ئەم مانگەی سەر زیندانی غوێرانی حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان و هەوڵەکانی داعش بۆ بەهێزکردنەوەی پێگەی خۆی لێی کرا، وتیشی "دۆخی سوریا ئێستا شڵەژاوە و کەسیش نایەوێت لەوە زیاتر بشڵەژێت و تێکبچێت".
باسی لەوەشکرد، تاوەکو ئێستا داعش لە عیراق و سوریا هەڕەشەیە و ئەوانیش لە پنتاگۆن مەبەستیانە و سەرنجیان لەسەر ئەوەیە ئەو هەڕەشەیە کۆتایی پێبهێندرێت.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا