کوردستانی
خشتەی مووچەی سبەینێ بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەران بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەشدا سبەینێ سێشەممە مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت.
دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەران بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەشدا سبەینێ سێشەممە مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند، سبەینێ وەزارەتی پەروەردە مووچەی ئەم مانگە وەردەگرێت بە میکانیزمی پێشوتر.
دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک هاوشێوەی مانگی رابردوو زۆر بەخاوی بەڕێوە دەچێت، یەکێک لە هۆکارەکان نە ناردنی 200 ملیار دینارەکەی بەغدایە، بە وتەی وەزارەتی دارایی.
ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، زیندانییانی سیاسی، هێزەکانی زێرەڤانی، بەرگری و فریاکەوتن و لیوای نەوت و غاز دابەش دەکرێت.
ر. ئ.
ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، زیندانییانی سیاسی، هێزەکانی زێرەڤانی، بەرگری و فریاکەوتن و لیوای نەوت و غاز دابەش دەکرێت.
ر. ئ.
بیروڕا


