کوردستانی

سبەینێ لەم ناوچەیە بەفر دەبارێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ لەم ناوچەیە بەفر دەبارێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، سبەینێش لە پارێزگای هەڵەبجە لە ناوچە شاخاوییەکان نمەباران و بەفریش دەبارێت، ئەوناوچانەش کە دەبێتە نیمچە هەور ئەگەری نمەبارانی هەیە.

ئەمڕۆ دووشەممە 31ی کانوونی دووەی 2022 لە راگەیەندراوێکدا بەرێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد "ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پاشان دەگۆڕێت نیمچە هەور، سبەینێش لە پارێزگای هەڵەبجە لە ناوچە شاخاوییەکان نمەباران و بەفریش دەبارێت".
ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan