کوردستانی

سەبارەت بە نوری مالیکی مەسعود بارزانی داوایەک لە موقتەدا سەدر دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەبارەت بە نوری مالیکی مەسعود بارزانی داوایەک لە موقتەدا سەدر دەکات
مەودا میدیا-

یەکێک لە راوێژکارەکانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرایکرد، لە دەستپێشخەرییەکەی مەسعود بارزانی دا، داوا لە موقتەدا سەدر دەکرێت کە نوری مالکی بکرێتە جێگری سەرۆک کۆمار.

ئەمڕۆ دووشەممە عەرەفات کەرەم، راوێژکاری مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و هاوکات ئەندامی ئەو وەفدەشە کە ئەمڕۆ چوونە نەجەف بۆ دیداری سەدر رایگەیاند  " مەسعود بارزانی پێشنیازێكی پێشكەش بە سەدر كردووە بۆ ئەوەی نوری مالكی ببێتە جێگری سەرۆک كۆماری داهاتووی عیراق".

"گفتوگۆكان لەگەڵ سەدر بۆ نەهێشتنی گرژییەكانی بەردەم گفتوگۆكانە لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی، بۆ دۆزینەوەی چارەسەر". ئەو راوێژکارە وادەڵێت.

ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی و سەرۆكی هەرێمی كوردستان، هەروەها محەمەد حەلبووسی و خەمیس خەنجەر لە هاوپەیمانێتیی سوننەكان، لەسەر داوای مەسعود بارزانی چوونە نەجەف و لە حەنانە لەگەڵ موقتەدا سەدر كۆبوونەوە، دەستپێشخەرییەکەی بارزانی دوای سەردانەکەی ئیسماعیل قائانی و توندکردنەوەی فشارەکانی ئێرانە لەسەر پارتی.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan