کوردستانی

لە دەباشانەوە زانیاری نوێ گەیشت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە دەباشانەوە زانیاری نوێ گەیشت
مەودا میدیا-

لەئێستادا ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە کۆبوونەوەدایە، مەودا میدیا زانیویەتی تەوەری کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن لەسەر پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق و پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق  دەبێت.

سەرچاوەیەک لە ناو کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە شاری سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان دەستیپێکردووە"، مەودا میدیا زانیویشییەتی تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن دەبێت لەسەر پرسی سەرۆک کۆماری داهاتووی عیراق و دوایین بڕیار و هەڵوێستەکانی یەکێتی لەبارەی ئەو پۆستە و پێکهێنانی تەواوەتی حکومەتی نوێی عیراق دەبێت.

بە پێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، دکتۆر بەرهەم ساڵح، کاندیدی فەرمی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق ئامادەی کۆبوونەوەکەیە. 

بڕیارە رۆژی حەوتی شووباتی 2022 پەرلەمانی عیراق سەرۆک کۆماری داهاتووی  وڵات هەڵبژێرێت، کە 25 کەس بە فەرمی خۆیان بۆ پۆستەکە کاندید کردووە. 

ر. ئ. 



Qaiwan
Qaiwan